ئەرێ سەرۆک کۆمار بەس تەشریفاتی دەبێت ؟ یان بەپێ پۆستەکە دەسەڵاتی دەبێت؟
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە ، دوای گۆڕانی سیستەمی سیاسی لە وڵاتدا ، ڕۆڵێکی تایبەت و جیاوازی پێدرا ئەم پۆستە ؛ وەک بەرزترین نوێنەری فەرمی لە دەوڵەتدا دادەنرێت ؛ بەڵام لە هەمان کاتدا دەسەڵاتەکانی سنووردارن و لە ژێر چوارچێوەی دەستووری عێراقدا کار دەکات ؛
«هەندێک خاڵ و سیفەتی سەرۆک کۆماری»
١_ بنەمای دەستووری پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق چیە ؟
لە پێناسەی دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥دا ؛ عێراق وەک و «وڵاتێکی پەرلەمانی – فیدراڵ ناسراوە » لەم پێناوەدا پۆستی سەرۆک کۆمار زۆر تر پۆستێکی فەرمی و یەکگرتووییە ؛ نەک پۆستێکی دەسەڵاتدار وەک لە سیستەمە سەرۆکایەتییەکاندا دەبینرێت ؛ سەرۆک کۆمار پێویستە هێمای یەکگرتنی نەتەوەکان، ئایینەکان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت ؛
٢. شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بەم شێوەیەیە
سەرۆک کۆماری بە شێوەێکی ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵنابژێردرێت، بەڵکو لە لایەن پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت ؛ پێویستە بە ئەکثەریەتی دوو سێیەکی ئەندامانی پەرلەمان هەڵبژێردرێت؛ ماوەی دەستبەسەڵاتیدا چوار ساڵە؛ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ یەک جار ڕێگەپێدراوە؛لە زۆربەی کاتەکاندا، بەپێی ڕێککەوتنە سیاسییەکان، پۆستی سەرۆک کۆمار بە سیاسەتمەدارێکی کورد دەدرێت ؛ئەمەش بووە بە نەریتێکی سیاسی ئیستحقاقی کوردە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە بەم جۆرە بووە ؛
٣. ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری عێراق بەم شێوەیەیە
هەرچەندە دەسەڵاتەکانی سنووردارن، بەڵام سەرۆک کۆمار ئەرکە گرنگەکانی بەپێ دەستور بەم شێوەیەیە ، لەوانە ؛
واژۆکردنی یاساکان : هەموو ئەو یاسایانەی کە پەرلەمان پەسەندی دەکات ، دەبێت لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە واژۆ بکرێن،
ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران : دوای هەڵبژاردنەکان، سەرۆک کۆمار ئەو کاندیدەیەی بلۆکی سەرەکیی بردووە ، ڕاسپاردەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت ؛
نوێنەرایەتی وڵات : لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، سەرۆک کۆمار وەک و هێمای فەرمی وڵات کار دەکات ؛
پەسەندکردنی فەرمانەکان : وەک فەرمانی دامەزراندنی حکومەت یان هەڵبژاردنی هەندێک پلەی باڵا ؛
پاراستنی دەستوور : سەرۆک کۆمار پێویستە چاودێری جێبەجێکردنی دەستوور بکات و لە هەموو هێزە سیاسییەکان داوا بکات پابەند بن ؛
٤. سنوورداربوونی پۆست
لە سیستەمی سیاسیی عێراقدا، دەسەڵاتی ڕاستەقینە زۆرتر لە دەستی سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی وەزیراندایە بۆیە، سەرۆک کۆمار ناتوانێت ،یاسا خۆی پێشنیاری بکات بۆ پەرلەمان وحوکمەت ڕابەرێت یان بڕیاری سیاسی�
گرنگی پۆستی سەرۆک کۆماری : بۆ کوردان بابەتێکی سیاسیی ـ نیشتمانیی گرنگە، چونکە ئەم پۆستە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ڕۆڵێکی هێمن کەر و هاوسەنگ هێنەر دەبینێت ، بە تایبەتی بۆ کێشە ، نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکان
لێرەدا باسێکی ڕێکخراو و ڕاپۆرت ئامێز دەکەم ؛
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە ، زۆربەی سەرۆک کۆمارەکانی عێراق کورد بوون ، ئەمەش بوو بە نیشانەیەک بۆ دانپێدانانی کوردان وەک هاوبەشی سەرەکی لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا ؛
پۆستی سەرۆک کۆمار دەنگ و قسەیەکی فەرمی بۆ کوردان دروست دەکات لە ناو حکومەتی ناوەندی ، لە کاتێکدا کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا قورس دەبن ، ئەم پۆستە دەتوانێت ببێتە پلەیەکی گفتوگۆ و چارەسەر ؛
سەرۆک کۆمار دەتوانێت پاسەوانی دەستوور بێت : ئەمە بۆ کوردان زۆر گرنگە ، چونکە زۆر جار ماددە دەستوورییەکان تایبەت بە ماف و دەسەڵاتی هەرێم جێبەجێ نەکراون ؛
« ڕۆڵی سیاسی و نێوانگیری »
سەرۆک کۆمار، بە تایبەتی ئەگەر کورد بێت لەناو کوردیش مافی ( یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ) دەتوانێت لە نێوان هێزە شیعە ، سونە و کوردەکاندا ، ڕۆڵی ئارامکەر و نێوانگیر ببینێت ، ئەم ڕۆڵە هۆکاری گرنگە بۆ پاراستنی هاوسەنگی سیاسی و نەچوونە ناو قەیرانی مەترسیدار :
گرنگی نێودەوڵەتی
بۆ دەرەوەی وڵات، سەرۆک کۆمار وەک سیمای فەرمی عێراق ناسراوە ، هەبوونی کوردێک لەم پۆستەدا ، دەنگی کوردان بۆ جیهان دەگەیەنێت و وێنەیەکی فرە نەتەوەی عێراق پیشان دەدات :
سنوورداری و ئەو ڕاستییانەی پێویستە بزانرێن
هەرچەندە پۆستی سەرۆک کۆمار گرنگە، بەڵام دەسەڵاتی ڕاستەقینەی لە بڕیارەکاندا سنووردارە ، واتا کە کوردان نابێت تەنها پێیان خۆشبێت بۆ پۆستەکە ، بەڵکو پێویستە لە هەموو ئاستەکانی دەسەڵاتدا بەشداری و یەکگرتووییان هەبێت :
کورتەی قسەکانم
پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کوردان ؛ نیشانەی دانپێدانانی کوردە ، ئامرازێکی سیاسی و پلەیەکی نێوانگیریە ؛ بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەو کاتەیە، کە کوردان یەکگرتوو بن .